نێچیرڤان بارزانی و سودانی: بەردەوام بین لە پشتگیریکردنی حکومەت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیدان بە پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی حکومەتی فیدڕاڵ لە دەرەوە و ناوخۆ.

ئەمشەوی شەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە تاوتوێی ئەو هەنگاوانەیان کرد کە دۆخی خزمەتگوزارییەکان و ژیانی هاوڵاتییان باشتر دەکەن لە تەواوی وڵاتەکەدا.

کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر

بەپێی راگەیەندراوەکە، سودانی و نێچیرڤان بارزانی جەختیان کردووەتەوە لە بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان لە دۆسیە هاوبەشەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، هەردوولاش هاوڕابوون کە بەردەوامی بدەن بە پشتگیریکردنی هەنگاوەکانی حکومەتی فیدڕاڵی لە ناوخۆ و دەرەوە، لەگەڵیشیدا کاربکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێر، کە ئەوەشی داوای کاری هاوبەشی دەکات لەسەرجەم لایەنەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا