ئێران 3 ملیار یۆرۆ بۆ داخستنی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی تەرخاندەکات

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەرپرسێکی حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕی سێ ملیار یۆرۆ تەرخان دەکەن بۆ داخستنی سنوورەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی، بە تایبەتی پاکستان و ئەفغانستان.

ئەمڕۆ شەممە، مەجید میر ئەحمەدی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ئێران بۆ کاروباری ئەمنی رایگەیاند، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بڕیاریدا بە تەرخانکردنی سێ ملیار یۆرۆ بۆ دەستەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەوەی خێرابکەن لە داخستنی سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، کە دەبێ لەماوەی پێنج ساڵدا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

لەرێگەی لێدانی دیوار و بەربەست دەبێت

روونیشی کردەوە، پڕۆژەکە لەرێگەی لێدانی دیوار و بەربەست دەبێت و سیستەمی زیرەک بەکاردەهێندرێت بۆ چاودێریکردنی سنوورەکان، هۆکاری سەرەکی پڕۆژەکەش بەهێزکردنی ئاسایشی وڵاتەکە و رێگریکردنە لە بەقاچابردنی مرۆڤ و چەک.

ئەحمەدی راشیگەیاند، پێشینەی کارەکان خۆی دەبینێتەوە لە داخستنی رێگە سەرەکییەکان بە قاچاخبردن، لەو چوارچێوەیەشدا سنووری ئەفغانستان لە پێشینەی کارە گرنگەکان دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا