د. لەتیف رەشید و نێچیرڤان بارزانی کۆدەبنەوە

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پاش کەمێکی دیکە هەریەکە لە سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدەن.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام

 بەگوێرەی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام لە بەغدا و لەلایەن د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

بڕیارە هەردوو ناوبراو کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجامبدەن و تیایدا پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان و دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ بکەن.

هاوکات زنیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، پرسی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکێکی دیکە دەبێت لەو تەوەرانەی کە لەنێوان د. لەتیف رەشید و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا