ئەو ماتۆڕسوارەی بە هەڕەمەکی تەقەی کردبوو دەستگیرکرا

کوردستان 12/05/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە لە شەقامی ٣٠ مەتری بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی هەڕەمەکی کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" بەشی پۆلیسی فریاکەوتن تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ج.س) دەستگیرکرد کە لە شەقامی ٣٠ مەتری نزیک شیڕاتۆن بە ماتۆڕ سکیلێک تەقەی هەڕەمەکی کردبوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ماتۆڕسکیل و ئەو چەکەی تەقەی پێکرابوو کە لە جۆری کڵاشینکۆف بووە، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە رادەستی بنکەی پۆلیسی خانەقا کراوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێککاری یاسایی".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا