38 ساڵ بەسەر كارەساتی تەقینەوەی وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆوبڵدا تێدەپەڕێت

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ ساڵیادی 38 ساڵەی یەكێك لە گەورەترین كارەساتە مرۆییە و ژیینگەییەكانی سەر هەسارەی زەوییە كە بەهۆیەوە نزیكەی هەشت ملیۆن كەس زیانیان بەركەوت. 

 بەپێی راگەیەندراوێكی فەرمی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە وێبسایتی فەرمی خۆی بڵاویكردووەتەوە لەژێر ناونیشانی (میراتی بەردەوامی كارەساتی چێرنۆوبڵ) تێیدا هاتووە:" لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا و لە ساڵی 1986دا، تەقینەوەیەك لە وێستگەی ئەتۆمی چێرنۆوبڵ روویدا و تیشكدانی ئەتۆمی لەسەر شێوەی هەورێكی تیشكدەرەوە بەسەر بەشێكی گەورەی یەكێتی سۆڤیەتدا بڵاوكردەوە كە ئێستا بەسەر خاكی وڵاتانی بیلاڕوسیا، ئۆكرانیا و فیدراسیۆنی روسیادا دابەشبووە".

هەشت ملیۆن و 400 هەزار كەس زیانیان بەركەوت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەم كارەساتەدا نزیكەی هەشت ملیۆن و 400 هەزار كەس لەو سێ وڵاتەی ئێستا زیانیان بەركەوت". 

26ی نیسانی وەك رۆژی جیهانی یادكردنەوەی كارەساتەكانی چێرنۆوبڵ دەستنیشانكرا

باسی لەوەشكردووەشكردووە:" لە8ی كانوونی دووەمی ساڵی 2016 لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكاندا بڕیارنامەیەك پەسەندكرا كە تێیدا 26ی نیسانی وەك رۆژی جیهانی یادكردنەوەی كارەساتەكانی چێرنۆوبڵ دەستنیشان بكرێت". 

هەوڵەكان بۆ روونەدانەوەی كارەساتی لەو شێوەیە بەردەوامی هەیە

ئەوەشیخستەڕوو:" لە بڕیارنامەكەیدا، ئەنجومەنی گشتی دانی بەوەدانا كە سێ دەیە دوای كارەساتەكە دەرئەنجامە درێژخایەنەكانی هێشتا بەردەوامیان هەیە و كۆمەڵگا و خاكە زیانلێكەوتووەكان و پێداویستییە پەیوەندیدارە بەردەوامەكان پێویستیان بە چاودێری و هاوكاری زیاتر هەیە و لە ئێستاشدا هەوڵەكان بۆ روونەدانەوەی كارەساتی لەو شێوەیە بەردەوامی هەیە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا