بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان دوایین زانیاری دەربارەی هەفتەی یەكەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دەربەندیخان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" هەفتەی یەكەمی هەڵمەتی نیشتمانیی سەرتاسەریی كوتان دژی نەخۆشی سوورێژە لە باخچەی ساوایان و خوێندنگەكانی سنووری دەربەندیخان و گوندەكانی دەوروبەری بۆ پۆلەكانی یەكەم تاوەكو شەشەمی بنەڕەتی بەسەركەوتووی ئەنجامدرا".
752 خوێندكار كوتراون
ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەلایەن تیمەكانی كوتانەوە، تا ئێستا پێنج هەزار و 752 خوێندكار كوتانیان بۆكراوە و سوپاسی بەڕێوەبەر و مامۆستایان دەكەین كە هاوكار و یارمەتیدەرمانن".