بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، لە ئێستادا دۆخی تەندروستی سەرجەم بریندارەکان جێگیرە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، ئومێد عەلی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند:" سەرجەم بریندارەکانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی سەرچنار تەندروستیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە".
١٠ بریندار رەوانەی نەخۆشخانە کراون
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەهۆی رووداوەکەوە ١٠ بریندار کە کارمەندی هێزەکانی ئاسایش و هێزی ئاڵتونین رەوانەی نەخۆشخانە کراون".