جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا هەشت برینداری رووداوەکەی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی شاردا ماون.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، هێرش سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە ئێستادا هەشت برینداری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی سلێمانی لە نەخۆشخانەی شاردا ماون و سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە".
ئەو بریندارانەی گواستراونەتەوە پێشمەرگەن
لە هەمان کاتدا چالاک قەشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شۆڕشی تایبەت بە تەندروستی دەزگای پێشمەرگە بە BMC راگەیاند:" سێ بریندار لە نەخۆشخانەی شارەوە گوازراونەتەوە بۆ نەۆخۆشخانەکەمان و نەشتەرگەرییان بۆ کراوە، ئەو بریندارانەی گوازراوشنەتەوە بۆ ئێرە پێشمەرگەن".