مستەفا چاوڕەش رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نوێنەری هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ کوڕی شێص جەعفەر رێککەوتوون و کێشەکە چارەسەرکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، مستەفا چاوڕەش بەرپرسی یەکەکانی ٧٠ بە رووداوی رایگەیاند:"پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەری هێزە ئەمنییەکان و کوڕی شێخ جەعفەر
رێککەوتن ئەنجامدرا و کێشەکە چارسەرکراوە".
لایەنی کەمتەرخەم لە رووداوەکە رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد:" لایەنی کەمتەرخەم لە
رووداوەکە رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە".
شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری
سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی و هێزی ئاڵتونیدا
دروستبوو و بەهۆیەوە ١٠ کەس بریندار بوون.