لیژنەی ئەمنی سلێمانی: تۆمەتبارانی رووداوەکەی شەوی رابردووی رووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

لیژنەی ئەمنی سلێمانی لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لیژنەی ئەمنی سلێمانی رایگەیاند:" هەرکەسێک لە پشت رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووەوە بێت لێپرسینەوەی توندی لەگەڵدا دەکرێت و ئەو کەسانەی تۆمەتبارن رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە".

 ١٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی و هێزی ئاڵتونیدا دروستبوو، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار رایگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە ١٠ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا