قوباد تاڵەبانی داوای لە کونسوڵی گشتی یۆنان کرد هەرچی لە توانایدایە بیکات بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنان.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە ستاڤرۆس کیریمیس کونسوڵی گشتی یۆنان لە هەرێمی کوردستان و پێکەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و یۆنانیان تاووتوێکرد.
هەرچی لە توانایدایە بیکات بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەسینا بە تایبەت لە بوارەکانی گەشتیاری
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا، قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد و داوای لێکرد هەرچی لە توانایدایە بیکات بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و ئەسینا بە تایبەت لە بوارەکانی گەشتیاری و خوێندنی باڵا و بازرگانی و کەلەپووردا.