ئاسایشی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردوو رونکردنەوەی بڵاوکردەوە

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

هەر ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی سەرچنار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لەسەر رووداوەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی سەرچنار کە تێیدا شەڕە تەقە روویدا و بە هۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە
سەعات ١١:٣٠ شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێزەکانمان بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەئەرکێکی رەسمیدا بوون ، بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی شارەکەمان لەسەر شەقامی جەواھیری لەگەڕەکی سەرچنار.
شۆفێرێک پابەندنابێت بە رێکار و رێنماییە ياساييەكان و پاش گرفت درووستکردن ، ھێزێکی چەکدار بەشێوازێکی دەرچوون لە یاسا بەکاردەھێنێت و ھەڵدەکوتنە سەر ئەو ھێزە ئەمنییەی کە لەئەرکدا بوون و بەتەقەکردن رووبەڕووی ھێزەھاوبەشەکە بوونەوە و سەرئەنجام شەش کارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی و كارمەندێکی هێزەكانى فرياكەوتنى بەڕێوەبەرایەتی پۆليسى سليمانى برينداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەکران بەمەبەستی چارەسەر .
ئێمە لە کاتێکدا ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەم رووداوە نەخوازراوە دەخوازین رێوشوێنە یاسییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە جێدەھێڵین و ھەموولایەک دڵنیادەکەینەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆمان نابین لەپاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و ئارامی شار و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکین

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا