لە راگەیەندراوێکدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی دەوامی بەنۆرەی فەرمانبەران.
نەهێشتنی دەوامی بە نۆرەی فەرمانبەران
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی حوزەیران، بەگوێرەی نوسراوێک کە واژووی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی لەسەرە و ئاڕاستەی گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەش و هۆبەکان کراوە، بڕیاردراوە بە" نەهێشتنی دەوامی بە نۆرەی فەرمانبەران و پابەندبوونیان بە کاتەکانی دەوامی فەرمی رۆژانە".
ئەوەش هاتووە:" بەپێچەوانەوە رێککاری یاسایی دەگیردرێتە بەر بەرامبەر بە فەرمانبەری سەرپێچیکار".