قوباد تاڵەبانی: گرنگە کار لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین لە دەروازە سنورییەکان بکرێت

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، لەپێناو ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان و چالاکترکردنی جموجۆڵی بازرگانی و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت، گرنگە کار لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین لە دەروازە سنورییەکان بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی حوزەیران، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لەگەڵ وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەیوەندیدار بە کاری دەروازە سنورییەکان کۆبووەوە رایگەیاند:" پێویستە شێوازی کۆکردنەوەی داھاتی دەروازە سنوورییەکان و میکانیزمی جێبەجێکردنی ئەو رێنماییانەی تایبەتن بە کاروباری دەروازە سنورییەکان رێکبخرێنەوە".

لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا