سودانی لەگەڵ خۆی پێنج دۆسیە دەباتە ئەمەریکا

عێراق 24/03/2024

Alternate Text

وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، سودانی لە سەردانەکەیەدا پێنج دۆسیەی دیاریکراو لەگەڵ خۆی دەبات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ ئەمەریکا، گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی داهاتوو و دوای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

باسی لەوەش کرد، دۆسیەیەکی دیکە کە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، دۆسیەی داراییە لەگەڵ ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر بانکە عێراقییەکان، هەروەها قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر عێراق.

باسم عەوادی راشیگەیاند، بە دیاریکراوی پێنج دۆسیە لەبەردەم سودانیدایە و لە ئەمەریکا لەگەڵ بەرپرسانی کۆشکی سپی تاوتوێیان دەکات، سەرەتا وا بڕیاربوو سەردانەکە لە کۆتاییەکانی 2023 ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی جەنگی غەززەوە دواکەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا