سبەی لە چەند پارێزگایەکی عێراق کرا بە پشوو

عێراق 24/03/2024

Alternate Text

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و بارانبارین، لە چەند پارێزگایەکی عێراق دەوامی سبەینێ کرا بە پشوو.

بە پێی ئاژانسی هەواڵی "واع"ی عێراق، سبەی دووشەممە، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە هەریەک لە پارێزگاکانی بابل، دیالە و بەسڕە لە سەرجەم دامودزەگا حکومییەکان جگە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

هاوکات، لە هەردوو پارێزگای بەغدا و زیقار دەوامی سبەینێی خوێندنگەکان کرا بە پشوو، ئەوەش لە پێناو پاراستنی ژیانی خوێندکاران و مامۆستایان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا