سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی: هەڵبژاردن و مووچەی هەرێم لە سەرەکیترین کارەکانمانن

عێراق 24/03/2024

Alternate Text

لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاند، هەڵبژاردن و مووچەی هەرێم لە گرنگترین کارەکانمانن.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دادوەر جاسم عەبود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کۆبووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاندووە، دەبێت گفتوگۆی دیموکراسییانە ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی دەکەونە نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان.

هەروەها، لەو میانەدا، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی رایگەیاندووە، دادگای فیدراڵی بەیەك دووری لەهەمووان دەوەستێت، پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و گەیاندنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە سەرەکیترین كاری دادگای فیدراڵیە.

باسی لەوەش کردووە، دادگای باڵای فیدراڵی ئامادەیە بۆ كاركردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندارەكان، بۆ بەجێگەیاندنی ئەو شایستانە لەژێر چەتری دەستوردا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا