داواكاراییەك بۆ بلۆككردنی تیك تۆك لە عێراق ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كرا

عێراق 25/03/2024

Alternate Text

وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق داواكارییەكی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردووە لە پێناو ئەوەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك بلۆكبكرێت لەسەرانسەری عێراقدا. 

 هیام یاسیری، وەزیری پەیوەندییەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ژمارەی سەردانەكان بۆ سایتە پۆرنۆگرافییەكان لە ماوەی مانگی یەكی ساڵی رابردوودا زیاتر لە نیو ملیار بینەری هەبووە".

باسی لەوەشكردووە:" ژمارەی سەردانەكان بۆ ئەو سایتانە لە ماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵ كەمیكردووە بۆ 89 ملیۆن سەردانیكار".

ئەوەشیخستەڕوو:" عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا كە زۆرترین سەردان و سەیركردنی سایتە پۆرنۆگرافییەكانیان هەیە و لەپێناو سەلامەتبوونی بیر و فكر و تەندروستی سایكۆلۆژی و فیسیۆلۆژی نەوەی داهاتووش داواكارییەكمان بۆ بلۆك كردنی ئاپلیكەیشنی تیك تۆك پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران كردووە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا