لە پارێزگای موسڵ، دایک و باوکێک دەستگیرکران کە بە هاوکاری کوڕێکیان دوو کچی منداڵی خۆیان کوشتووە.
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە سەرپەرشتی راستەوخۆ فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا و دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون بۆ رووداوی کوشتنی دوو کچی منداڵی تەمەن حەوت و سێ ساڵ، توانرا لە ماوەی 24 کاتژمێردا راستییەکان ئاشکرا بکرێن.
باسی لەوەش کردووە، رووداوەکە لە کۆمەڵگەی زەهرا لە ناحیەی رەتەڵەی پارێزگای روویداوە، دەرکەوتووە کە دایک و باوکی دوو کچە کوژراوە بە هاوکاری کوڕێکیان تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
دایک و باوکەکە ئالودەی ماددە کحولییەکان بوون
راشیگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە، دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە هۆکاریشدا باسیان لەوە کردووە کە بەهۆی ئالودەبوونی دایک و باوکەکە بووە بە مادە کحولییەکان، دواتریش رێوشوێنی پێویس لە بەرامبەریان گیرایە بەر و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیران.