عێراق،، پێداچوونەوە بە تەمەنی خانەنشینی دەکرێت

عێراق 25/03/2024

Alternate Text

لە پەرلەمانی عێراقەوە، پێداچوونەوە بە تەمەنی خانەشینبووندا دەکرێت، کە پێشتر 63 بوو دواتر کرایە 60.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ لیژنەکە لەگەڵ سەرۆکی دەستەی خانەنشینبوونی نیشتیمانی کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند تەوەرێک.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە باس لەو ئاڵنگارییانە کراوە کە لە ئەنجامی زۆربوونی ژمارەی خانەنشینان هاتووەتە ئاراوە، بە تایبەتی کورتهێنانی دارایی کە لە ئێستادا ساڵانە رێژەکەی لە نێوان 10 بۆ 12٪یە.

باس لەوەش کراوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاندووە کە هەمواری یەکەمی یاسای خانەشینی ساڵی 2019 زۆر بە خێرایی تێپەڕێندراوە و دەستەی خانەنشینی رووبەرووی کورتهێنانی دارایی کردووەتەوە، بۆیە دەبێت چاوبخشێندرێتەوە بۆ بڕگەی کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵەوە بۆ 60.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا