داوای هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكرێت

عێراق 28/03/2024

Alternate Text

بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران داوای هەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنەكە دەكەن. 

 بەپێی میدیا عێراقییەكان:" 74 ئەندامی ئەنجومەنی نو‌ێنەران لە فراكسیۆنە جیاوازەكان داوایەكیان پێشكەشكردووە بۆ هەمواركردنەوەی ماددەی 12ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران".

ئاماژەیان بەوەشكردووە:" لە دانیشتنەكانی داهاتوودا داواكەیان بكرێتە بەرنامەی كارەوە و بە هەمواركردنەوەی ماددەی 12، ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ كاندیدانی سەرۆكی ئەنجومەنەكە بكاتەوە".

ئەمەش لەكاتێكدایە، نزیكەی سێ مانگ بەسەر دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەی تێدەپەڕێت، تا ئێستا لایەنە سیاسییە عێراقییەكان بە تایبەت لایەنە سونییەكان لەسەر دیاریكردنی جێگرەوەیەك رێكنەكەوتوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا