پێش رووبەڕوبوونەوەی ریاڵ مەدرید لەناو مانچستەر سیتیدا کێشە دروستبوو

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەهۆی تووشبوونی چەند یاریزانێکییەوە بە پێکان، رووبەڕووی کێشە بووەتەوە.
شەوی رابردوو لە میانەی یاری نێوان مانچستەر سیتی و ئارسیناڵ لە خولی نایابی ئینگلتەرا کە یارییەکە بە یەکسان بوون و بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، ناتان ئاکی بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی بەهۆی پێکانەوە یاریگای بەجێهێشت.
پشکنینی سەرەتایی بۆ یاریزانەکە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ناوبراو لە ماسولکەکانی دواوەی قاچیدا دووچاری پێکان بووە و پێپ گواردیۆلای راهێنەری یاریزانەکەش وتی:" بەهیواین پێکانەکەی ئاکی سوک بێت".
روونیشیکردەوە:" پێموایە ستۆنز دەتوانێت بەمزووانە بگەڕێتەوە بۆ مەشقەکان و واڵکەریش بەرداوەمە لە پەیڕەوکردنی ئەو رێنماییانەی بۆ دانراوە بۆ ئەوەی چاکبێتەوە".
پێشتریش هەریەکە لە یاریزانان واڵکەر، ئیدرسۆن و ستۆنز تووشی پێکان ببوون و گومانیان لەسەرە بۆ بەشداریکردن لە یاری یانەکەیان بەرامبەر یانەی ریاڵ مەدرید لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا