نێرازووری دەیەوێت دوو یاریزانی بە ئەزموون بۆ تیمەكەی بگوازێتەوە

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە ئێستادا گرنگی بە یەكلاكردنەوەی بۆندی دوو یاریزان دەدات كە لە خولەكان و یانەكانی خۆیان ئاستێكی ناوەزە پێشكەش دەكەن.

 بەپێی رۆژنامەی La Gazzetta dello Sport:" یانەی مارە شینەكانی ئیتاڵیا هەریەكە لە هێرمۆسۆ، بەرگریكاری جۆكەری یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدی  كردووەتە ئامانج و بەشێوەیەكی زارەكی ئەو یاریزانە لەسەر مەرجە سەرەتاییەكانی ئینتەر رازی بووە.

ئاڵبێرت گودمۆدسن و هێرمۆسۆ ئامانجی ئینتەر میلانە

هەروەها لەلایەكی دیكەشەوە، ئاڵبێرت گودمۆدسن، هێرشبەری یانەی جێنوا-ی كردووەتە ئامانج و بەهەمانشێوە یاریزانەكە گڵۆپی سەوزی بۆ نێرازووری هەڵكردووە.

ئینتەر دەیەوێت پێش دەستپێكی یارییەكانی وەرزی نوێ بەشێوەیەكی گشتی بۆندی ئەو دوو یاریزانە و چەند ئامانجێكی دیكە یەكلا باتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا