بێجگە لە ماپێی؛ چەكی ئێنریكی بۆ رووبەڕووبوونەوەی بەسێلۆنا چییە؟!

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

سەرەڕای بوونی كیلیان ماپێی فەڕەنسی كە چەكێكی بەهێزی پاریس سانجێرمانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی بارسێلۆنا لە قۆناغی هەشتی یانە پاڵەوانەكان، بەڵام ئێنریكی هەڵبژاردەی دیكەشی هەیە.

 لویس ئێنریكی، راهێنەری پاریس سانجێرمان سەركەوتووبووە لە دروستكردنی تیپێكی بەهێز و جێپەنجەیەكی هونەری روونی لەسەر یاریزانەكانی بەجێهێشت، لە ڕووی تەكنیكی و جەستەیی و دەروونییەوە.

ئێنریكی لە دۆخێكی دەروونی بەهێزتردایە وەك لە چاڤی هێرناندێزی

 بە داتا و بەپێی پیشبیینییەكان، ئێنریكی لە دۆخێكی دەروونی بەهێزتردایە لە هاوتاكەی، چاڤی هێرناندێزی، راهێنەری بەرشەلۆنە، كە رۆشتنی خۆی لەیانە كەتەلۆنییەكە لە كۆتایی وەرزدا راگەیاندووە.

چاڤی تا ئێستاش لە هەڵدێرەوە نزیكە

چاڤی تا ئێستاش لە ئاسۆیەكی بۆ ئامانجەوە نزیكە و لە هەڵدێرەدایە، چونكە ئەم وەرزە تیپەكە جامی سوپەر و جامی پاشای ئیسپانیای دۆڕاندووە، هەروەها بە هەشت خاڵ لە ریاڵ مەدریدی پێشەنگی خولی ئیسپانیاوە دوورە.

چەكێكی دیكەی ئێنریكی بوونی كۆڵپارێزەكەیەتی 

ئێنریكی پشت بە پایە بەهێزەكانی ڕیزەكانی پاریس دەبەستێت، وەك جیانلویجی دۆنارۆمای گۆڵپارێزی ئیتاڵی كە لەم دواییانەدا بە شێوەیەكی درەوشاوە بە بەهێزییەوە دەركەوتەوە و لەم وەرزەدا لە 35 یاریدا 16 جار بە سەیڤێكی نایاب و خاوێنی گۆڵەكانی پاراستووە.

ناكرێت دێمبڵی-یش پشتگوێبخرێت

چەكێكی دیكەش كە ئێنركی بەدەستییەوەیەتی بوونی عوسمان دێمبلییە، كە سەرەڕای ئەوەی ئێنریكی لە ئاستی ئەو یاریزانە دڵنیا نییە، بەڵام ناتواندرێت مەترسی، خێرایی و ئشیشت و شووتەكان لەبەرچاو نەگیرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا