بڕیارە ئەمڕۆ بە یاریی نێوان نێرازووری و ئۆدنێزی گەڕێكی دیكەی خولی نایابی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت.
ئەمشەو كاتژمێری 09:45 خولەك یانەی مارە شینەكانی ئیتاڵیا رووبەڕووی ئۆدنێزی دەبێتەوە و لە پێناو قایمكردنی پێگەكەی و سێ خاڵی یارییەكە بە پێكهاتەی سەرەكییەوە دەبیندرێت.
ئینتەر بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە
لە ئێستادا ئینتەر بە كۆكردنەوەی 79 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و ئۆدنێزیش بە 28 خاڵ لە 15هەمینی ریزبەندیدایە.