خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمشەو سێشەممە، کاتژمێر 10:00 بە کاتی هەرێمی کوردستان بە بەڕێوەچوونی دوو یاری، یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکاتەوە.
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی سەردانی ئینگلتەرا دەکات و لەسەر یاریگای ئیماراتی تایبەت بە یانەی ئارسیناڵ دەبێتە میوانی یانە ئینگلیزییەکە، لە ئێستادا ئارسیناڵ بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ لیڤەرپوڵ، پلەی یەکەمی خولی نایابی ئینگلتەرای گرتووە و کێبڕکێی بەدەستهێنانی دەکات.
لە بەرامبەردا یانەی بایرن میونشن بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ و بە جیاوازی 76 خاڵ لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزنی یەکەمی خولەکە، پلەی دووەمی بۆندزلیگای گرتووە و تا رادەیەکی زۆر لە نازناوەکە بێ هیوا بووە، بۆیە سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی، چاودێران باوەڕیان وایە یانە باڤارییەکە سەرنجەکانی لەسەر خولی یانە پاڵەوانەکان چڕکردووەتەوە.
لە بەهێزترین یاری قۆناغەکەشدا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی و پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکان، لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ رووبەڕووی یانەی ریاڵ مەدریدی خاوەن 14 نازناوی خولەکە دەبێتەوە.
یانە ئینگلیزییەکە لەم یارییەدا بێبەش دەبێت لە تواناکانی هەردوو بەرگریکار ئاکی و واڵکەر بەهۆی پێکانەوە، لە بەرامبەردا یانەی ریاڵ مەدریدیش لە تواناکانی داڤید ئالابا و تیبۆ کۆرتوا بێبەش دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا