سەرباری سوودە زۆرەکەی
گۆشتی مریشک و دەوڵەمەندی بە پێکهاتە خۆراکییە گرنگەکان، بەڵام هەندێک بەشی زیان
بەخشن و دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و زیادبوونی کێش.
بە گوێرەی راپۆرتێکی
رۆژنامەی "هێڵس ڵاین"، ئەم بەشانەی گۆشتی مریشک زیانبەخشن و نابێت
بخورێن:
- سی مریشک
سیی مریشک بڕێکی زۆری بەکتریای
زیانبەخشیان تێدایە کە تەنانەت لە رێگەی کوڵان و پلەی گەرمیشەوە لەناو ناچن.
- ملی مریشک
کۆمەلێک ماددەی ژەهراوی
و بەکتریای زیانبەخشی تێدایە، کە زۆرخواردنی مەترسییەکانی توشبوون بە نەخۆشی
شێرپەنجە زیاد دەکات
- سەری مریشک
کۆمەڵێک ماددەی
مەترسیدار لەسەر تەندروستی مرۆڤ لە سەری مریشک کۆدەبنەوە و نابێت ئەو بەشەی
بخورێت.
- ریخۆڵەی مریشک:
لە ریخۆڵەی مریشکدا چەندین
جۆر لە بەکتریا و پاشماوەی خۆراک هەن، زۆرخواردنیشی دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری خوێن.
- پێستی مریشک:
پێستی مریشک هیچ
ماددەیەکی سودبەخشی تێدا نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە تەنها چەوری و کۆمەڵێک بەکتریا
لەخۆدەگرێت.
- قاچی مریشک:
خواردنی ئەم بەشەی مریشک
دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، جیا لەوەش کۆمەڵێک هۆرمۆنی زیانبەخش لە پێیەکانی دەمێننەوە
کە زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.
- پشتەقنەی مریشک:
خراپترین بەشی مریشکە کە
بڕێکی زۆر لە بەکتریا و ماددەی ژەهراوی تێدایە و خواردنی زیانی بۆ مرۆڤ دەبێت.