پەیمانگای ی نیشتمانی فەلەكی و جیۆفیزیكی میسڕی وادەی یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی راگەیاند.
16ی حوزەیران یەكەمین رۆژی جەژنی قوربان دەبێت
پەیمانگەی نیشتمانی فەلەكی و جیۆفیزیكی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تۆژینەوەی زانستیی میسڕ ئاماژەی بەوەکرد:" رۆژی شەممە 15ی حوزەیرانی 2024 رۆژی عەرەفە دەبێت و بۆ رۆژی دواتر کە دەکاتە یەكشەممە، رێكەوتی 16ی حوزەیران یەكەمین رۆژی جەژنی قوربان دەبێت ".
ئەوەشی خستەڕوو:" رۆژی هەینی 7ی حوزەیرانی 2024 یەكەم رۆژی مانگی زی حجە دەبێت ".