بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، بینای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستانلە کفری بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەیەک رووخێندرا.
پەیامنێری BMC لە گەرمیان رایگەیاند:" لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا و لە میانەی سەردانی بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پرۆژە لە سنووری قەزای کفری".

وتیشی:" یەکێک لەو پرۆژانەی کە داواکاری خەڵکی کفریشە، فراوانکردنی یەکێک لە شەقامەکانی قەزاکەبوو، بەڵام بینای کۆمیتەی یەکێتی رێگربوو لەبەردەم ئەنجامدانی پرۆژەکە، بۆیە قوباد تاڵەبانی داوای رەزامەندی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و ئەوانیش بیناکەیان بەخشییە پرۆژەکە".

باسی لەوەشکرد:" بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دەستکرا بە رووخاندنی بیناکە بە مەبەستی دەستکردن بە کارەکانی فراوانکردنی شەقامەکەی کفری کە شەقامێکە دەچێتەوە سەر سەنتەری قەزاکە".

15 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سنووری گەرمیان تەرخانکردووە

پەیامنێری BMC لە گەرمیان روونیشیکردەوە:" دوێنێ لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ رۆژنامەنووسان قوباد تاڵەبانی ئەوەشی ئاشکراکرد، 15 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی سنووری گەرمیان تەرخانکردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا