هەشتەمین دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ هەشتەمین دیداری سلێمانی بە بەشداری کەسایەتییە سیاسی و دیارەکانی ناوچەکە و جیهان بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمەریکی شاری سلێمانی بە میوانداری کەسایەتییە سیاسی و دیارەکانی کورد، عێراقی و بیانی ئەنجامدەدرێت و تیایدا لەبارەی کێشە گرنگەکان و چارەسەر شیاوەکان گفتوگۆ دەکرێت.
هاوکات بڕیارە دیدارەکە دوو رۆژ بخایەنێت و سبەی پێنجشەممەش بەردەوامبێت.
یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانکۆی ئەمەریکی رێکخرا بە ناونیشانی (گۆڕانی جیۆپۆلیتیكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست).
 ساڵی 2014ش دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێكخراوە.
بەهۆی پەتای كۆرۆناوە ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 دیدارەکە رێكنەخراوە، لە ساڵی 2023شدا، حەوتەمین دیدار لەژێر ناونیشانی (پاش 20 ساڵ عێراق و ناوچەكە لەناوەندی ئاڵنگارییە جیهانیە نوێیەكان) رێكخرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا