وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردووە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەن لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان لە عێراق، مووچە بۆ هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەریـی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەین و هەندێک وەزارەت تەواوبوون، لەم چەند رۆژەدا لیستی مووچە رەوانە دەکەین بۆ ئەوەی پێکەوە دابەشبکرێن".

دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردووە

لەبارەی پلەبەرزکردنەوە وتی، دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردووە بەڵام کاتی پێویستە چونکە وردبینی دەوێت، هەر کاتێک تەواو بوو ئاڕاستەی بەغدای دەکەین، کە ئەویش دواتر رێککاری خۆی دەوێت.

چاوەڕێ دەکەین پێکەوە دابەشبکرێن

هونەر جەمال راشیگەیاند:" لە هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستێدەکات، ئێمەش لیستەکە دەنێرین و چاوەڕێ دەکەین پێکەوە دابەشبکرێن".

هەژماری من هەمان تەوتینە کە عێراق داوای دەکات

هەروەها، لەبارەی تەوتینی مووچە، وتەبێژی وەزارەتی دارایی رایگەیاند، دەمێکە شوێنگرەوەی بانکی رەشید و رافیدەینمان هەیە و کارەکانی تەواو بووە، هەژماری من هەمان تەوتینە کە عێراق داوای دەکات و هیچ گرفتێکی یاسایی نییە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا