شەعلان کەریم
کشانەوەی خۆی لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان راگەیاند، هەروەها دەستبەرداری
پۆستی سەرۆکی فراکسیۆنی تەقەدومی سەر بە حزبەکەی محەمەد حەلبوسی بوو.
شەعلان کەریم، سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی تەقەدوم کە
هاوکات کاندید بوو بۆ جێگرەوەی محەمەد وەک پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، لە نوسراوێکی
فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لە کاندیدبوون بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکایەتی
فراکسیۆنی تەقەدوم دەکشێمەوە و لەمەودوا وەک ئەندامێکی سەربەخۆ لە پەرلەمان کاردەکەم
".
راشیگەیاندووە:" ئەو کاتەی زۆربەی سەرکردایەتییە
سیاسییەکان لە پێکهاتە جیاجیاکان رێککەوتن لەسەر کاندیدبوونم بۆ پۆستی سەرۆکی
پەرلەمان، بە دوای پۆستدا نەدەگەڕام ".