وادەی دەستپێکردن بە بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی دەستکردن بە بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق،رۆژی 10ی ئایاری 2024 وەک رۆژی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد.

10ی حوزەیران هەڵبژاردنە

بەپێی مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024دا پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت.

پارتی بایکۆتی کردووە

تا ئێستاش، گومانێک هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا، بە تایبەتی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بایکۆتی کردووە و داوای دواخستنی پڕۆسەکەش دەکات لانیکەم بۆ چوار مانگ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا