پڕۆتین
پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ گەشەسەندی خانەکانی لەش و چاککردنەوەیان، لەگەڵ ئەوەشدا بەرگری
لەش و ماسولکە بەهێز دەکات.
ماڵپەڕی
"eating
well"
بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی گرنگترین سەرچاوەی خۆراکی بۆ بەدەستهێنانی پڕۆتین
بریتین لە گۆشتی سور و پەلەوەرەکان و ماسی، بەڵام چەند جۆرە میوەیەکیش هەن کە بڕێکی
باشی پڕۆتینیان تێدایە.
بە گوێرەی
ماڵپەڕەکە، ئەم میوانە دەوڵەمەندن بە پڕۆتین:
- غار:
هەر کوپێک
غار 4.2 گرام پڕۆتین و نۆ گرام ریشاڵی تێدایە.
- جاکفرۆت:
میوەی جاکفرۆت
کە "کاکایا" و "جاکیا"شی پێدەوترێت، لە وڵاتانی رۆژئاوای ئاسیا
و ئەفریقا و چەند وڵاتێکی ئەمەریکای باشوور هەیە، هەر کوپێک لەو میوەیە 2.6 گرام
پڕۆتین و 2 گرام ریشاڵی تێدایە، سەرچاوەیەکی باشیشە بۆ پۆتاسیۆم.
- توو:
سەرجەم جۆرەکانی
توو، بە تایبەت تووی رەش بڕێکی باشی پڕۆتینی تێدایە و هەر کوپێک تووی رەش دوو گرام
پڕۆتینی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا ماددەی ئنسۆسیانینی تێدایە، کە دڵ و مێشک
دەپارێزێت.
- ئەڤۆگادۆ:
هەر ئەڤۆگادۆیەک
نزیکەی سێ گرام پڕۆتین لەخۆدەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا 10 گرام ریشاڵی تێدایە، هاوکات
دەوڵەمەندیشە بە چەوری سودبەخش.
- هەنار:
هەر نیو
کوپێک لە دەنکە هەنار 1.5 گرام پڕۆتینی تێدایە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندە بە ریشاڵ
و ماددەکانی دژە ئۆکسید.