قوباد تاڵەبانی: رێگە بە هیچ کەس نادرێت ئارامی سلێمانی تێکبدات

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، بە وردی چاودێری لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە روداوەکەی ئەمڕۆ دەکات کە تیایدا ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی بە ئامانج گیرا.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" سەرجەم هێزە ئەمنیەکان راسپێردراون بە مەبەستی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لەو روداوەی ئەمڕۆ تیایدا ئۆتۆمبێلەکەی عەتا سەراوی ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرایە ئامانج".
ئاماژەی بەوەشکرد:" رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت ئارامی و دۆخی شاری سلێمانی تێکبدات و خۆم بە وردی چاودێری لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە رووداوەکەی ئەمڕۆ دەکەم".

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچنار لە سلێمانی ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرایە ئامانج و روداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا