ئایا وەرزشكردن لەكاتی دووگیانیدا رێگا پێدراوە؟!

تەندروستی پێش 1 هەفتە

Alternate Text

راستە وەرزسكردن یەكێكە لە پێویستییەكانی رۆژانە بۆ ئەوەی تاك بە تەندرزستییەكی باش بمێنێتەوە، بەڵام لەلای دایكانی دووگیان ئەم پرسە چۆن دەبێت، كەی و چۆن پپێویستە ئەنجامبدرێت.

 ‎دكتۆرە كەژان كاوە تەها، ‎‏‎پزیشكی پسپۆڕ لە نەخۆشییەكانی ژنان، منداڵبوون و نەزۆكی لە راگەیەندراوێكدا بڵا,یكردەوە:" بەپێی توێژینەوەكان ئەو خانمانەی بەر لەدووگیانیش یان لەكاتی دووگیانی وەرزش ئەكەن باشتر و ئاسانتر لەگەڵ گۆڕانكارییەكان رادێن و (تەندروست ترن و لەدایكبوونێكی ئاسانتریان ئەبێت)".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" وەرزشكردن مەترسی تووشبوون بە (شەكرەی دووگیانی)كەم دەكاتەوە و باری (دەروونی) خانمەكە ئارامتر دەبێت و (دوودڵی و فشاری دەروونی) كەمتر دەبێت لەگەڵ چەندین سوودی دیكە".

كام جۆر لە وەرزشكردن رێگەپێدراوە؟!

-(رۆیشتن بەپێ و پیاسەكردن) رۆژانە بۆماوەی 30 خولەك، ئەگەر كەمتر لە 30 خولەكیش بێت باشترە لەوەی كە هیچ رێكردنت نەبێت.

- مەلەكردن.

- لێخورینی پاسكیل لە شوێنی سەلامەت.

- بەهیچ جۆرێك لە كەشی زۆر گەرمدا وەرزشی قورس مەكە و هەمیشە لەكاتی وەرزشكردن بڕێكی باش ئاو بخۆرەوە بۆ ئەوەی جەستەت دووربێت لە وشكبوونەوە.

- ئەو جۆری وەرزشانەی مەترسی كەوتن یان زەبر بەركەوتنیان تێدایە باشترە نەكرێن.

• ئەگەر خانمێك یەكێك لەم حاڵەتانەی هەبێت لەوانەیە پێویست بكات وەرزش نەكات:

- نەخۆشی دڵ.

- رەبۆ.

- ئەو خانمانەی كێشەی ملی رەحم و لەبارچوونی دووبارەبوویان هەیە.

- ئەگەر مەترسی مناڵبوونی پێشوەخت هەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا