ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەسەر سێ تەوەر کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تایبەتە بە رادەستکردنی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان بە بەغدا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دراون بە BMC، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و سێ تەوەر تاوتوێ دەکات.

باس لە رادەستکردنی داهاتەکان دەکەن

زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن، لە تەوەری یەکەمدا باس لە مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم و وادەی دابەشکردنی دەکرێت، دواتریش باس لە پرسی داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان و رادەستکردنیان بە بەغدا دەکرێت.

هەژماری من تەوەرێکی دیکەیە

هەروەها، لە تەوەرێکی دیکەدا باس لە پڕۆژەی هەژماری من تایبەت بە تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

بەدەر لەوانەش، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران باس لە رێککارەکانی گەڕاندنەوەی پێشینەکان و ئاسانکارییەکان بۆ ئەو پڕۆسەیە دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا