جەعفەر شێخ مستەفا: بە شکۆوە یادی ئەو دوو کارەساتە جەرگبڕەی شاری قەڵادزێ دەکەینەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە یادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، بە شکۆوە یادی ئەو دوو کارەساتە جەرگبڕە دەکەینەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا کە پەنجا ساڵی بەسەردا تێپەڕیوە، سەری ڕێز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەهیدان و ‏قوربانییانی ئەم تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییەی دەستی ڕژێمی بەعس دادەنەوێنم، سڵاو لە خانەوادە و کەسوکارە سەربەرزەکانیان.

بە شکۆوە یادی ئەو دوو کارەساتە جەرگبڕە دەکەینەوە

وتیشی، بە شکۆوە یادی ئەو دوو کارەساتە جەرگبڕەی شاری قەڵادزێ دەکەینەوە، کە یەکێکیان لە 1974/4/24 بە چەکی قەدەغەکراو ‏لەلایەن ڕژێمی بەعسی دیکتاتۆرەوە کرایە ئامانج و شەهید و برینداربوونی سەدان ‏کەسی بێتاوانی شارەکە و چەندین قوتابی زانکۆی سلێمانی لێکەوتەوە، کە ئەو کاتە لە شارەکەدا بوون، هەروەها لە بەرواری 1982/4/24 جارێکی تر لە ئەنجامی یادکردنەوەی بۆردومانەکەی ساڵی 1974و ڕاپەڕینی ‏خوێندکاران و جەمارەری شارەکە دژ بە زوڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس دووبارە هێرشی کراوەتەوە سەر و دەیان شەهید و برینداری تری لێکەوتۆتەوە.

شاری قەڵادزێ پێویستە خزمەتی زیاتر بکرێ

جێگری سەرۆکی هەرێم دەشڵێت، لەم یادەدا، شاری قەڵادزێ پێویستە خزمەتی زیاتر بکرێ لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەوە، چونکە هەمیشە قوربانی دەستی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بووە، ‏هەروەها جگە لەم دوو تاوانە، لە چوارچێوەی شاڵاوی ئەنفالیشدا لە ساڵی 1989 ڕژێمی بەعس تەواوی دانیشتوانی قەڵادزێ و گوندەکانی دەوروبەری گواستۆتەوە بۆ ئۆردوگاکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و قەزاکەی بە تەواوی خاپوور کردووە، دوای ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991قەزاکە دووبارە لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە ئاوەدانکراوەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا