بەهۆی ساختەکارییەوە، هاوسەری ژنە پەرلەمانتارێک بە شەش ساڵ زیندانی سزادرا

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی، بڕیاری سزادانی هاوسەری ژنە پەرلەمانتارێکی عێراقی بە شەش ساڵ زیندانی پەسەندکرد.

دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی لە نوسراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە، رایگەیاندووە، بڕیارەکەی دادگای تاوانەکانی بەسڕە بە سەپاندنی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر تۆمەتباردا یاساییە و لەسەر بنەمای بەڵگەکان دەرکراوە، بۆیە بڕیارماندا بە پەسەندکردنی سزاکە.

پسوڵەی بەندەرەکانی ساختە کردووە

پێشتر، دادگای تاوانەکانی بەسڕە، هاوسەری زوهرە بەجاری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی بە شەش ساڵ زیندانی سزادا، ئەوەش دوای ساغبوونەوەی تۆمەتی ساختەکاری لە چەندین پسوڵە لە بەندەرەکاندا، کە دواتر سزادراوە تانەی لە بڕیارەکەدا، بەڵام تانەکەی رەتکرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا