دەزگای لوتکە ئاشکرایکرد، بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی کەناڵی
ئینگلیزەوە سێ کەس دەستگیرکراون.
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند:" بەگوێرەی
زانیارییەکانی دەزگاکەمان، سێ کەس بەهۆی رووداوی ژێرئاو کەوتنی بەلەمەکەی چەند
رۆژێک پێش ئێستای کەناڵی ئینگلیزەوە دەستگیرکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسانە تۆمەتبارن بە ئاسانکاریکردن بۆ
کۆچبەرانی نایاسایی بۆ چوونە ناو خاکی بەڕیتانیا و تۆمەتی نوقمکردنی پێنج
کۆچبەریشیان دراوەتە پاڵ کە بەهۆی رووداوەکەوە گیانیان لەداستدابوو".
بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە، بەلەمێکی کۆچبەران بە زیاتر لە 110
کۆچبەرەوە لە کەناڵی ئینگلیز ژێرئاو کەوت و بەهۆی رووداوەکەشەوە منداڵێک و ژنێک و
سێ پیاو گیانیان لەدەستدا، کە تەمەنیان لەنێوان حەوت بۆ 31 ساڵیدا بووە.