ئەمەریکا بە نهێنی مووشەکی دوورمەودای بۆ ئۆکرانیا ناردووە

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

ئۆکرانیا دەستیکردووە بە بەکارهێنانی مووشەکی دوورمەودا و دەوترێت، ئەو مووشەکانە بەشێوەیەکی نهێنی گەیشتوون بەو وڵاتە.

ماڵپەری BBC لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە:" ئۆکرانیا دەستیکردسووە ب بەکارهێنانی ئەو مووشەکە بالیستیکییانەی کە لەلایەن واشنتۆنەوە بە نهێنی دابینکراون".

بەشێک بوون لە پاکێجێکی 300 ملیۆن دۆلاری

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو مووشەکانە بەشێک بوون لە پاکێجێکی 300 ملیۆن دۆلاری کە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مانگی رابردوو رەوانەی ئۆکرانیا کرا".

ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای روسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا دەستیپێکردووە و هەر لە سەرەتای شەڕەکەوە، ئەمەریکا یەکێک بووە لەو وڵاتانەی پاڵپشتی ئۆکرانیای کردووە و چەندینجار چەک و هاوکاری دیکەی بۆ دابینکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا