میکانیزمی گواستنەوەی خوێندکارە ئاوارەکانی هەرێم ئاشکرا کرا

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، میکانیزمی گواستنەوەی خوێندکارە ئاوارەکانی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان ئاشکراکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق رایگەیاند، بە ئاماژەدان بۆ نوسراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی خوێندکارە ئاوارەکان کە لە هەرێمی کوردستان دەمێننەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان، میکانیزنی پەیوەست دیاریکرا.

میکانزیمێکی گونجاو دیاریکرا

باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەیەکدا، میکانزیمێکی گونجاو دیاریکرا بۆ گواستنەوەی خوێندکارە ئاوارەکان لە نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە هەرێمی کوردستان و لە شارەکانی(هەولێر، سلێمانی، دهۆک)، کە بڕیاردرا بە گواستنەوەی خوێندکارەکان لە نێوان خوێندنگەکان لە ناوەندی پارێزگاکانی هەرێم.

هەروەها، بڕیاردراوە بەوەی خوێندکارانی ئاوارەی هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەی ناوچەکانی خۆیان دەگوازرێنەوە، کە ئەوە بەپێی کارتی نیشتەجێبوون دەبێت.

بەدەر لەوەش، بڕیاردراوە کە خوێندکاران لە نوێنەرایەتییەکانی پەروەردەی عێراق لە هەرێمی کوردستان دەگوازرێنەوە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە بەغدا بەبێ رەچاوکردنی شوێنی نیشتەجێبوونیان.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا