"ناوی هەزاران كەمئەندام بۆ بڕینەوەی موچە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراون"

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە وەرگرتنی رەزامەندی بە مەبەستی دابینكردنی مینحەی كەمئەندامی و ئاڕاستەكردنی ناوی زیاتر لە 13 هەزار كەس بۆ وەزارەتی دارایی عێراق، روونكردنەوە دەدرێت.

 وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای وەستانی زیاتر لە 10 ساڵ لە پرۆسەی ناونووسكردنی نوێی كەمئەندامانی كوردستان، رەزامەندی وەرگیرا بۆ ئەوەی ناوەكانیان بە مەبەستی دابینكردنی مینحەی كەمئەندامی ئاڕاستەبكرێت".

ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە قۆناغی یەكەمن، زیاتر لە 13 هەزار كەسە و پشكنینیان بۆ كراوە

باسی لەوەشكردووە:" ئەو كەمئەندامە نوێیانەی كە لە قۆناغی یەكەمن، زیاتر لە 13 هەزار كەسە و پشكنینیان بۆ كراوە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدڕاڵ دەكرێت، بەمەبەستی داواكردنی تەرخانی دارایی بۆیان".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی ئەمڕۆی دۆلار چەندە؟

ئابوری 2 خولەک پێش ئێستا

رەزا عەتاران رۆڵی سەدام دەگێڕێت

هەمەرەنگ 45 خولەک پێش ئێستا

رۆناڵدۆ هاتریکی 66هەمی تۆمارکرد

وەرزش 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا