تەرمی ئەو گەنجەی هەینی رابردوو لە سنووری كۆیە خنكا؛ دۆزرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا تیمی ژێرئاوگەڕی تەقتەق تەرمی ئەو گەنجەی كەركوك-یان دۆزییەوە كە لە سنووری كۆیە خنكابوو.

 تیمی ژێرئاوگەڕی تەقتەق رایگەیاند:" تەرمی ئەو كەسەمان دۆزییەوە كە لە نەتەوەی توركمان و دانیشتووی پارێزگای كەركوك بووە".

لە گوندی تازەدێ تەرمەكە دۆزراوەتەوە

باسی لەوەشكردووە:" لە گوندی تازەدێ تەرمەكە دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەقە".

ئەمەش لەكاتێكدایە، هەینی رابردوو لە زێی بچووك گەنجێك لە ناحیەی تەقتەق خنكا و هەوڵەكان بۆ دۆزینەوەی تەرمەكەی بەردەوام بوو تا ئەمڕۆ دۆزرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا