كەمێك بەر لە ئێستا بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی دوایین زانیاری لەبارەی بریندارانی رووداوەكەی رێگای سلێمانی – دوكان راگەیاند.
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە BMC راگەیاند:" باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆكەی رێگای سلێمانی - دوكان جێگیرە و سوپاس بۆ خودا كەس گیانیلەدەستنەداوە".
17 كەس برینداربوون و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە
ئاشكراشی كردووە:" 17 كەس برینداربوون و باری تەندروستیی هەموویان جێگیرە، تەنها لەبەر دڵنیابوون لە تەندروستییان هەندێكیان دەهێنین بۆ سلێمانی".
برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان سووك بووە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە
ئەوەشیخستەڕوو:" برینی ژمارەیەك لە بریندارەكان سووك بووە و نێردراونەتەوە بۆ ماڵەوە و ئێستا سەرقاڵی چارەسەركردنی برینی ئەوانی دیكەین".