نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد

ئابوری 12/03/2024

Alternate Text

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆمار كرد و بەراورد بە جێگیربوونی ئەمڕۆ نرخەكەی دۆلارێك بەرزتر بووەوە. 

 بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوت، بۆ ئەمڕۆ شەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 82 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریكاش بە 78 دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت بەمەش بەراورد بەدوێنی نزیكەی یەك دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی.

سەرەڕای هەوڵەكانی وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپیك پڵەس بۆ جێگیركردنی نرخی نەوت، بەڵام بەهۆی گرژییەكانی دەریای سوور و رووبەڕووبونەوەكانی ئیسڕائیل و چەكدارانی حەماس هەروەها، جەنگی بەردەوامی روسیا و ئۆكرانیا، بەڵام تا ئێستا نرخی نەوت جێگیری بەخۆیەوە نەبینییەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا