نرخی نەوت دابەزی

ئابوری 23/03/2024

Alternate Text

پاش تێپەڕبوونی چەند هەفتەیەك بەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوتدا، ئەمڕۆ شەممە نرخەكەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی .

 بەپێی داتاكانی بازاڕی نەوتی، ئەمڕۆ نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەمەش بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نزیكەی یەك دۆلار لە نرخەكەی دابەزیوە.

هەروەها، نرخی یەك بەرمیل نەوت خاوی ئەمریكاش  بە 80 دۆلار و 63 سەنت، مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو نرخەكەی دابەزینێكی دیكەی تۆماركردووە.

هۆكاری جێگیر نەبوونی نرخی نەوت بەم شێوەیە بۆ چەند فاكتەرێكی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە و بەشێكیان پەیوەستە بە سزا سەپێندراوەكانی سەر روسیا و بەشێكی دیكەشیان پەیوەندی بە كێشەكانی دەریای سوور و ئاڵەنگارییەكانی نێوان ئیسڕائیل و چەكدارانی حەماسەوە هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا