بەڕێوەبەرێکی پۆلیس بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل سزادرا

عێراق 24/03/2024

Alternate Text

دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی رایگەیاند، دادگا بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانانی پارێزگای نەجەف.

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەسپاکی عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانەکانی نەجەف لە تایبەتمەندە بە دۆسیەکانی دەسپاکی، بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری پۆلیسی نەوجەوانانی نەجەف کە پلەکەی عەمیدە، ئەویش دوای ئەوەی تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی بەسەردا ساغ بووەوە و کە بەسەر تاوانەکەوە دەستگرکرابوو.

دەشڵێت، دادگاکە دوای پێداچوونەوە بەسەرجەم بەڵگەکاندا، بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای پێبژاردن بەسەر تۆمەتبارەکەدا بە بڕی 10 ملیۆن دینار و سزای سێ ساڵ زیندانیش، کە ئەگەر رەتیکردەوە سزای ساڵێکی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا