بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکرێت.
سەرچاوەیەک بە BMC راگەیاند، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکرێتەوە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا ئەو زانیارییانە لەلایەن هیچ بەرپرس و لایەنێکی فەرمییەوە پشتڕاستنەکراونەتەوە.
ماوەی زیاتر لە 50 رۆژە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشنەکراوە، بەوهۆیەشەوە بەشێکی زۆری بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بایکۆتی دەوامیان راگەیاندووە.