پارتی هەڵوێستی نوێ لەبارەی هەڵبژاردنەوە ئاشکرا دەکات

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

یەکێتی نیشتمانی کوردستان چاوەڕێی پارتی دەکات بۆ ناردنی لیستی کاندیدەکانی بۆ کۆمسیۆن و پارتیش دەڵێت، قسەی نوێیان دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی ئادار، کۆتا وادەیە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ناوی کاندیدەکانیان پێشکەشی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بکەن بۆ ئەوەی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان تۆماربکرێن.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە BMC راگەیاند:" لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لە رێگەی وتەبێژەکەمانەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات لەبارەی بەشداریکردنمان لە هەڵبژاردنی داهاتوو".
لەلایەکی دیکەشەوە سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان BMC وت:" لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی کاندیدەکانمانین، بەڵام تاوەکو پارتی لیستی کاندیدەکانی بۆ کۆمسیۆن نەنێرێت، ئێمە لیستەکەمان نانێرین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا